
بۆکان- هه‌واڵنێری کێله‌شین
به داخ‌و که‌سه‌رێکی زۆره‌وه راده‌گه‌ێنین که شمشاڵژه‌نی ناودار؛ هونه‌رمه‌ندی مه‌زنی کورد قادری عه‌بدوڵڵازاده ناسراو به «قاله‌مه‌ڕه» دوێنێ شه‌وی پێنجشه‌ممه ۳۱‌ی گوڵان، کاتژمێر 11:30 به کاتی تاران له ته‌مه‌نی 84ساڵیدا به هۆی نه‌خۆشی له نه‌خۆشخانه‌ی قولی‌پوری بۆکان کۆچی دوایی کرد.
یه‌کێک له ئه‌ندامانی شوورای شاری بۆکان، هاوڕێ له‌گه‌ڵ پشت راستکردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه، به هه‌واڵنێری کێله‌شینی راگه‌یاند: "بڕیار وایه ته‌رمی مامه‌قاله سبه‌ێنێ رۆژی شه‌ممه له ڕێوره‌سمێکی به‌شکۆدا له ناڵه‌شکێنه له ته‌نیشت گڵکۆی دۆست‌و خۆشه‌ویستی مامه‌قاله؛ هونه‌رمه‌ندی نه‌مر حه‌سه‌ن زیره‌ک به باوه‌شی پاکی دایکی نیشتمان بسپێردرێ."
هێژای گوتنێیه که ته‌رمی ناوبراو ئێستا له ساردخانه‌ی نه‌خۆشخانه‌دا ڕاگیراوه.
یادی به خێر و رووحی مه‌زنی به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بێ‌و رێگا‌و هونه‌ره جوانه‌که‌ی هه‌رمان بن.