عه‌بدولره‌حمان پیرانی:"كه‌س ناتوانێ سه‌باره‌ت به كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له كوردستان ئێران دا بێ لایه‌ن بێ"
دیمانه له گه‌ل عه‌بدولره‌حمان پیرانی ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت‌و ئیسلاحی ئێران.jpg)
سازدانی دیمانه: خالید محه‌ممه‌دزاده
ئه‌مینداری گشتی "جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت‌و ئیسلاحی ئێران" كه رێكخراوێكی ئیسلامی تایبه‌ت به سوونییه‌كانی ئێرانه ده‌لێ:"بیری جه‌ماعه‌ت له كوردستانه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه، به‌ڵام هه‌ڵسوورانمان له هه‌موو ناوچه سووننه مه‌زهه‌به‌كانی ئێران دا هه‌یه". ئه‌و نایشارێته‌وه كه له باری فیكرییه‌وه خۆیان به به‌شێك له ئیخوان المسلمین ده‌زانن، هه‌ر چه‌ند ده‌لێ:" ئێمه ئاماده‌ی هاوكاری له گه‌ل لایه‌نه سیاسییه كوردییه‌كانین بۆ چه‌سپاندنی مافه‌كانی گه‌لی كورد". ئه‌م حیزبه كه تا ئێستا ئیزنی هه‌لسوورانی تابلۆداریان له ئێران دا پێ نه‌دراوه، به‌ڵام ئازادانه خه‌ریكی كاروباری خۆیانن‌و به‌م دوایانه‌ش دووهه‌مین كونگره‌ی خۆیان له تاران به‌ریوه برد. بۆ ئاشنایه‌تی زیاتر له گه‌ل ئه‌م حیزبه چه‌ند پرسیارێكمان له‌گه‌ل به‌رپرسی یه‌كه‌می "جه‌ماعه‌ت" پێك هێنا كه سه‌رنجتان بۆ خوێندنه‌وه‌ی راده‌كێشم:
سه‌ره‌تا ده‌كرێ خۆتان به خوێنه‌رانی ئه‌م چاوپێكه‌وتنه بناسێنن ؟
به ناوی خوای به‌رز و بێ هاوتا‌ودروود له سه‌ر گیانی پاكی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستی ئیسلام و بنه‌ماڵه و یارانی. من ناوم عه‌بدولره‌حمان پیرانی یه و خه‌ڵكی شاری ره‌وانسه‌ری سه‌ر به پارێزگای كرماشانم. دوای ته‌واو كردنی خوێندنی سه‌ره‌تایی، له رێگای حوجره چكۆله‌و به خزمه‌ته‌كانی پاڵی مزگه‌وته‌كان له خزمه‌ت چه‌ند مامۆستایه‌كی پایه‌به‌رزی ناوچه‌ی كورده‌واری دا خوێندنی ئاسایی زانسته ئاینییه‌كانم به ئه‌نجام گه‌یاند. پاشان له تاقیكاری مامۆستایانی ئایینی‌دا (له زانكۆی تاران) پله‌ی لیسانس (به‌كالۆریۆس)م وه‌ده‌ست هێناو هاوكات درێژه‌م دا به خوێندنی باڵا له بواری «ماف ناسی» دا. ئێسته نووسینی تێزی دوكتورای «ماف‌ناسی»م به‌ده‌سته‌وه‌یه.
چه‌ند ساله به‌رپرسیاره‌تی" جماعت دعوت و اصلاح ایران"تان له ئه‌ستۆیه؟
هاوكات له گه‌ڵ شۆرشی گه‌لانی ئێران له 1979ی زایینی‌دا، له‌گه‌ڵ بیری هاوچه‌رخی ئیسلامی ئاشنا بووم و به‌شوێن رووداوه‌كانی ساڵی 91 و شه‌هیدبوونی مامۆستای پایه‌به‌رز كاك ناسری سوبحانی، له لایه‌ن برایانی «شورای ناوه‌ندی»یه‌وه به‌رپرسیاره‌تیم پێ ئه‌سپپردرا و له یه‌كه‌مین كونگره‌ی جه‌ماعه‌ت له ساڵی 2001 و له دووهه‌مین كۆنگره‌ش دا كه 8 و 9ی سیبتامبری ئه‌مساڵ به‌رێوه‌چوو، وه‌ك ئه‌مینداری گشتی هه‌ڵبژێردرام.
هۆكاری دامه‌زرانی " جماعت دعوت و اصلاح ایران" بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
له راستی دا دامه‌زرانی "جه‌ماعه‌ت" بۆچه‌ن هۆكارێكی سه‌ره‌كی ده‌گه‌ریته‌وه كه له هه‌مووان گرنگتر بۆشاییه‌ك بوو كه له باری كه‌لتورییه‌وه‌و به تایبه‌ت له نێو لاوانی ئه‌هلی سووننه‌تی ئێران دا هه‌ست پێ ده‌كرا، بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی تێروانینی فیكری‌و له هه‌مان كاتیش دا پاراستنی وه‌زعی گشتی كۆمهڵگاو دووبه‌ره‌كایه‌تی مه‌زهه‌بی. هه‌روه‌ها تێكۆشانێك بوو بۆ یه‌كریزكردنی به‌شێك له‌و هه‌وله پیرۆزانه‌ی كه به تاكه‌كه‌سی‌و به تاقمی چه‌ند كه‌سی له ئارادابوون له ناوچه‌كانی ئه‌هلی سووننه‌تی ئێران دا كه له 15 پارێزگای ئه‌و وڵاته ده‌ژین.
ئایا جه‌معییه‌تێكی رێگاپێدراو‌و ئازادن له ئێران یا نا، هه‌لسوورانی ئێوه زیاتر له چ ناوچه‌یه‌كه؟
ده‌بی عه‌رزتان بكه‌م، به پێی به‌نده‌كانی19، 20، 26ی یاسای بنه‌ره‌تی كۆماری ئیسلامی پێره‌وانی ئه‌و مه‌زهه‌بانه‌ی وا له یاسادا دانیان پێدا هێنراوه رێگایان هه‌یه له چوارچێوه‌ی قانوون جموجۆلی فه‌رهه‌نگی‌و ئایینی خۆیان هه‌بێ. سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش ئێمه به دوای سازدانی ره‌وتی دووی جۆزه‌ردان‌و هه‌لبژێردرانی سه‌یید محه‌مه‌دی خاته‌می بۆ سه‌ركۆماری ئێران داوای به‌ره‌سمی بوونی جه‌ماعه‌تمان ئاراسته‌كرد، به‌ڵام تا ئه‌مرۆ ولامێكی ئه‌وتۆمان پێ نه‌دراوه‌ته‌وه, هه‌ر چه‌ند له كرده‌وه‌دا وه‌ك جه‌ماعه‌تێكی رێگاپێدراو ته‌عامۆلمان له گه‌ل ده‌كرێ‌و ئێمه‌ش له هه‌ڵسووكه‌وتی خۆمان دا وه‌ك حیزبێكی رێگه‌پێدراو له گه‌ل كۆمهڵگاو له‌گه‌ل حكوومه‌تیش دا چالاكی ده‌كه‌ین. دیاره بیری جه‌ماعه‌ت له‌كوردستانه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه به‌ڵام هه‌ڵسوورانمان له هه‌موو ناوچه سووننه مه‌زهه‌به‌كانی ئێران دا هه‌یه.
ئێوه ته‌نیا جه‌ریانێكی مه‌زهه‌بین‌و بۆ دیفاع له سووننه مه‌زهه‌به‌كانی ئێران دامه‌زراون یا چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌ی میللییش له به‌رنامه‌ی ئێوه‌دایه؟
له روانگه‌ی ئێمه‌وه دینداربوون نه‌ك هه‌ر نابێت به له‌مپه‌رێك له سه‌رریێ داكۆكیكردن له‌مافه‌كانی مرۆڤ به‌گشتی‌و مافه نه‌ته‌وایه‌تیی‌و ئه‌تنیكییه‌كان به تایبه‌تی، به‌ڵكوو به‌گه‌رمیش پشتگیری ده‌كا له هه‌رچه‌شنه هه‌ولێكی ره‌وا بۆ چه‌سپاندنی ئه‌ومافانه. شاهیدمان بۆئه‌و باوه‌ره‌ش هێندێك ده‌قی پیرۆزن‌و له‌وانه‌ش ئایه‌تی 13ی سووره‌ی حوجورات‌و 22ی سووره‌ی روومه‌كه، خوای گه‌وره له‌و ئایه‌ته پیرۆزانه‌دا، جۆراوجۆری ره‌گه‌زه‌كان به یه‌كێك له نیشانه‌كانی خۆی‌و به دیارده‌یه‌كی سرووشتی داده‌نێت. پێمان وایه هه‌رمافێك له‌و نیشانه خواییه بكه‌وێته‌وه‌و هه‌ر هه‌ولێكیش به مانه‌وه‌ی ئه‌و ره‌نگاوره‌نگییه سرووشتییه خزمه‌ت بكا پیرۆزه‌و پێویسته پشتگیری لێ بكرێ. به سه‌رنجدان به‌وه‌ش كه ئه‌ندامانی "جه‌ماعه‌ت" پێكهاتوون له چه‌ند قه‌ومییه‌كی وه‌كوو كورد‌و تۆركمان‌وفارس‌و به‌لووچ‌و عه‌ره‌ب‌وئازه‌ری. جێ به‌جێ كردنی مافی ره‌وای قه‌ومه‌كان له‌ریزی دله‌راوكێیه‌كانی "جه‌ماعه‌ت" دا هه‌یه. جگه له‌وانه‌ش وه‌ك بنه‌مایه‌كی فیكری، باوه‌رمان وایه خزمه‌ت كردن به هه‌مووچینه‌كانی گه‌ل‌و نیشتمان له روانگه‌ی ئیسلامه‌وه په‌سنده‌و جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌یه.
پێتان وایه ئه‌و زۆلم‌و جیاوازییانه چن كه له ئێران له ئه‌هلی سووننه‌ت ده‌كرێ‌و داواكاری ئێوه له حكوومه‌تی ئێران چیه؟
هه‌ر وه‌ك له به‌یاننامه‌ی یه‌كه‌می جه‌ماعه‌ت سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی نۆیه‌مین سه‌رۆك كۆماری ئاماژه‌مان پێ كردوه ئه‌وه‌نده وا له مه‌یدانی واقێع دا ئه‌هلی سووننه‌ت بێ به‌ش ده‌كرێ له مافه ره‌واكانی خۆی له بواره جوراوجوره‌كانی ژیان دا، له یاسای بنه‌ره‌تی ولات به‌و راده‌یه به‌ری پێ نه‌گیراوه. هه‌ربۆیه ئێمه‌ش داواكاری سه‌ره‌كیمان چه‌سپاندنی به‌نده‌كانی یاسای بنه‌ره‌تی‌وبه‌شداركردنی نوخبه‌ی فیكری ئه‌هلی سوونه‌ته له وه‌رگرتنی پۆسته گرنگه‌كان وه‌ك وه‌زاره‌ت‌و ئه‌وه‌ی لێی بكه‌وێته‌وه به پێی قۆرسایه‌تی كۆمه‌لایه‌تی ئه‌وان. هه‌ڵبه‌ت جێی باسه به شوێن هاتنی سه‌رۆك خاته‌می له‌سالی 1997ی زایینی دا گۆرانكاری به‌رچاو له ره‌فتاری ده‌سه‌ڵات له‌گه‌ل خه‌ڵك دا به‌دی هات كه به‌شێك له ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌وله هه‌ڵبژێرانی چه‌ن كه‌سێك بۆ هێندێك پۆستی ئیداری بوو. كه هه‌لبه‌ت نه‌گه‌یشته ئاستی پارێزگار. دیاره پێویستی زۆر به گۆرانكاری هه‌یه له ئاست روانینی ده‌سه‌لات بۆ ئه‌هلی سووننه‌ت به تایبه‌ت‌و بۆ هه‌مووان.
به‌رنامه‌ی ئێوه بۆ چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌ی میللی و به تایبه‌ت كێشه‌ی كورد له ئێران دا چیه؟
كۆمه‌ڵگای ئێران وه‌ك هێندێك كۆمه‌ڵگای دیكه فره ره‌گه‌ز‌و فره كه‌لتووره. هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی پێ كرا ئێمه ئه‌و فره ره‌گه‌زی‌و چه‌ند زمانی‌و چه‌ند مه‌زهه‌بییه به نیشانه‌یه‌ك له نیشانه‌كانی خوا ده‌ناسین‌و پێمانوایه هیچ كام له تایبه‌تمه‌ندییه‌كان نابن به لابه‌ر یا خود راكێشه‌ری مافێكی تایبه‌ت. هه‌روه‌ك له پێره‌و پرۆگرامیشمان دا هاتووه باوه‌رمان هه‌یه به‌وه‌ی كه هه‌ركه‌س یان هه‌رلایه‌نێك بیهه‌وێت بۆ توانه‌وه‌ی ئه‌و ره‌نگاوره‌نگییه هه‌ول بدا، به‌رهه‌ڵستی خوا‌ومرۆڤایه‌تی بۆته‌وه‌و پێویسته به پێی تاوانه‌كه‌ی پێشی پێ بگیردرێ یا سزا بدرێت. به سه‌رنجدان به باروودۆخی تایبه‌تی ئێرانیش پێمانوایه "یه‌كگرتوویی نه‌ته‌وه‌یی" پێداویستی سه‌ره‌كی كۆمه‌ڵگایه‌و بۆ چه‌سپاندنی دوو ئامرازی سه‌ره‌كی"داكۆكی كردن له سه‌ربه‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش" له‌هه‌موو بواره‌كانی ژیانی سیاسی، كۆمه‌لایه‌تی‌وئابووری دا رێگه به زۆرێك له‌وگرفت‌و كێشانه ده‌گیردرێت كه له هه‌وڵی بێ سه‌ره‌نجامی سرینه‌وه‌ی بنه‌ره‌تی كێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن. ئه‌وه وه‌ك خالێكی ستراتژیك چاو لێ ده‌كه‌ین. سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش ئێمه پلۆرالیزمان وه‌ك ره‌وشێك بۆ به دێموكراسی بوون‌و سه‌قامگیربوونی فره‌حیزبی چ له بواری فه‌رهه‌نگی‌و كه‌لتووری‌و چ له بواری سیاسی‌و كۆمه‌لایه‌تی سه‌لماندوه‌و له پێره‌و‌و پرۆگرامی خۆمان دا وێرای داكۆكی كردن له مافی مرۆڤ له هه‌موو بواره‌كانی ئایینی، قه‌ومی‌و زمانی و.... هێناومانه‌و پێمان وایه كه به گشتی بۆ هه‌موان ده‌بێ هه‌ول بده‌ین كه ئه‌ومافانه بچه‌سپێت. دیاره وه‌ك لابالێكی زۆر گرنگ ئێمه له ناو كوردستانی ئێران دا ئه‌ندام‌و لایه‌نگرمان هه‌یه‌و چالاكی ده‌كه‌ین‌و هه‌ولدان بۆدابین كردن‌و چه‌سپاندنی مافه له بیرچووه‌كانی گه‌لی كورد به ئه‌ركی خۆمان ده‌زانین، جا چ له رێگای راگه‌یاندن‌و هه‌ولدانی كه‌لتووری بێ یا خود رێگه‌مان پێ بدرێت بتوانین چالاكی فه‌رمی مان ببێ‌و ناوه‌ند‌و بارگاكانمان وه‌گه‌ربخه‌ین. ئێمه زۆر به فێركردن‌و راگه‌یاندن له‌و بواره‌وه بایه‌خ ده‌ده‌ین. پێمان وایه به‌و ره‌وشه ئاستی زانیاری گشتی و به تایبه‌ت ئه‌ندام و لایه‌نگران ده‌چته سه‌ر و ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ری قه‌یران و بشێوی و ئاڵۆزی له نێوان خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵات كه‌م بێته‌وه و له جیاتی ئه‌وه، چالاكی مه‌ده‌نی بۆ داخوازی مافه‌كان دامه‌زرێ. دیاره ئه‌وه ده‌خوازێ كه تێكۆشانێكی به‌ربڵاوی نه‌ته‌وه‌یی بۆ داسه‌پاندنی ره‌وشی هێدی و مه‌ده‌نی به ده‌سه‌ڵاتیش سازدرێ. به‌داخه‌وه له لای ده‌سه‌ڵاتیش له به‌رامبه‌ر ئه‌و ره‌وته خۆڕاگری ده‌بینین.
چون ده‌رواننه بزووتنه‌وه‌ی میللی‌و نیشتمانی كوردستان‌و رۆلی حیزبه كوردییه‌كان چون ده‌بینن؟
وه‌ك مه‌علومی جه‌نابته، بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد له ژێر كاردانه‌وه‌ی زۆلم‌و ماف خواردن‌و له به‌رچاو نه‌گیرانی مافه ره‌واكان له پرۆسه‌یه‌كی مێژوویی دا سه‌ری هه‌ڵداوه‌و له پێشه‌نگی كاروانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یش پیاوانێكی سه‌ربه‌رزو رێبه‌رانێكی ئایینی وه‌ك شێخ عوبه‌یدوللای نه‌هری، شێخ سه‌عیدی پیران، شێخ مه‌حموودی حه‌فید، قازی محه‌ممه‌د‌و مه‌لامسته‌فای بارزانی‌و... له ریزی چالاكانی ئه‌م بواره‌ش دا ده‌یان‌و سه‌دان تێكۆشه‌ی كۆلنه‌ده‌ر بۆ دابین كردنی مافی زه‌وت كراوی نه‌ته‌وه‌ی كورد چالاكانه هاتوونه‌ته مه‌یدان‌و ته‌نانه‌ت گیانی خۆشیان له سه‌رداناوه. پێمانوایه كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له كوردستان دا بۆته كێشه‌یه‌كی هه‌مه لایه‌ن‌و بواره جۆراوجۆره‌كانی ژیانی كوردی له رامیاریه‌وه هه‌تا كۆمه‌لایه‌تی‌و ئابووری خستوته ژێر كاریگه‌ری خۆی‌و كه‌س ناتوانێ سه‌باره‌ت به‌م كێشه‌یه بێ لایه‌ن بێ. هه‌ر چه‌شنه هه‌ولێكی دڵسۆزانه له‌لایه‌ن رۆله‌كانی گه‌له‌وه كه یارمه‌تی بدا به سه‌قامگیری دادپه‌روه‌ری‌و مافی چاره‌ی خۆ نوسین وه‌كوو هه‌موو گه‌لانی تر ئێمه رێزه تایبه‌تمان بۆی هه‌یه‌و له چوارچێوه‌ی باروودۆخی تایبه‌تی خۆشمان دا‌و به پێی توانا ئاماده‌ی هه‌ر چه‌شنه هاوكارییه‌كین, له‌و باره‌شه‌وه هه‌روه‌ك ئاماژه‌م پی َكرد ئێمه فرحیزبی مان وه‌ك ره‌وشی به دێموكراسی بوون سه‌لماندوه‌و ئاماده‌ی هاوكاری هاوبه‌ش له‌گه‌ل لایه‌نه سیاسی‌و كۆمه‌لایه‌تیه كوردییه‌كان بۆ چه‌سپاندنی مافه ره‌واكانی گه‌لی كوردین.
حه‌وتوونامه‌ی "پیام كردستان" له یه‌كێك له سه‌روتاره‌كانی نووسیبووی ئێوه درێژكراوه‌ی بالی اخوان المسلمینی میسرن‌و ره‌نگه یه‌كێك له ته‌شكیلاتی ئه‌م رێكخراوه‌ش بن. ئێوه ده‌لێن چی؟
ئێمه له بنه‌ما فكرییه‌كانمان دا وه‌ك ته‌فسیرێكی میانه‌ره‌و‌و هاوچه‌رخ له ئیسلام، روانگه‌ی ئیخوانیمان زیاتر له بۆچوونه‌كانی دیكه به‌لاوه په‌سنده. له هه‌مان كاتیش دا ئه‌وه باروودۆخی تایبه‌تی ولاتی خۆمانه كه روانینی تایبه‌تی خۆمان پێك دێنێ‌و ئه‌ركه‌كانمان بۆ دیاری ده‌كا. به نیسبه‌ت خۆمانه‌وه كه‌س له ده‌ره‌وه‌ی ئێرانه‌وه، نایهه‌وێ‌و نایشتوانێ به‌رنامه‌ی كاربۆ ئێمه دابرێژێ. كورتی كه‌مه‌وه ئێمه ئه‌گه‌ریش له باری فیكرییه‌وه خۆمان به به‌شێك له‌و مه‌دره‌سه جیهانییه ده‌زانین، به‌لام له واقێع دا جه‌ماعه‌تێكی ئیسلامی سه‌ربه‌خۆین كه له ئێران دا پێكهاتووین‌و چالاكی ده‌كه‌ین. ره‌نگه هه‌روه‌ك له‌م لاو و له‌ولا ره‌خنه‌مان لێ ده‌گرن، نه‌مانتوانیوه ئه‌و جۆره‌ی شیاوه، بارودۆخی تایبه‌تی ئێران له بواری كۆمه‌ڵایه‌تی، فه‌رهه‌نگی و رامیاری، خۆماڵی بكه‌ین. دیاره به‌شێك له هۆكاری ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر به‌ربڵاوی شوێنی ژیان و نیشته‌جێ بوونی ئه‌هلی سووننه‌ت له ئێران دا و هه‌روه‌ها جیاوازی كه‌لتوری و زمانی و ... . لێك نزیك كردنه‌وه‌ی وه‌ها بارودۆخێك زۆر گران و ئاسته‌مه و ده‌توانم وه‌ك یه‌كێك له گرفته گه‌وره‌كانی سه‌ر رێگه‌و وه‌ك له‌مپه‌رێك به پێش ئاهه‌نگی به‌ره‌وپێش چوون و بڵاوبوونه‌وه‌مان چ له باری فیكری و چ له باری كاركرده‌وه نێوی لێ ببه‌م. هاوكات ئه‌و دیارده‌یه‌ش، تایبه‌تمه‌ندیه‌ك ده‌دا به كاری ئێمه وه‌ك رێكخراوه‌یه‌كی سه‌رانسه‌ری كه رێكخراوه و حیزبه‌كانی تایبه‌ت به ناوچه‌یه‌ك ده‌ره‌تانی چالاكیان تێدا نیه. كه‌وابوو رێكخراوێكی سه‌ربه‌خۆین. به‌لام وه‌ك مافی ئاسایی هه‌ر رێكخراوێك بۆمان هه‌یه پێوه‌ندیمان هه‌بێ له‌گه‌ل رێكخراوه‌كانی دیكه به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی وا له باری بنه‌مای فیكرییه‌وه لێك نیزیكین یا بنه‌مای فیكری هاوبه‌شمان هه‌یه.
چ پێوه‌ندییه‌كتان له‌گه‌ل "مكتب قران"دا هه‌یه؟
"مكتب قران" یه‌كێكه له‌ره‌وته ره‌سه‌ن‌و خاوه‌ن مێژووییه‌كان له كوردستان دا، پێوه‌ندیمان له گه‌ل برایانی مه‌كته‌ب ده‌گه‌رێته‌وه بۆسه‌ره‌تاكانی شۆرشی ئیسلامی‌وئاشنایی له گه‌ل بناغه‌دانه‌ری مه‌كته‌ب خوالیخۆشبوو كاك ئه‌حمه‌د موفتی زاده كه كه‌سایه‌تییه‌كی مه‌زن‌و زانایه‌كی پایه‌به‌رزی جیهانی ئیسلام بوو وئێمه نیزیكترین پێوه‌ندیمان له گه‌ل ئه‌و‌و هاورێیانی بوو.
چون ده‌رواننه رۆلی جه‌ریانه ئیسلامییه‌كان له كوردستانی ئێران دا؟
سه‌باره‌ت به باقی بۆچونه ئیسلامییه‌كان له كوردستان و له ئێرانیش دا پێمانوایه له خانه‌ی "اجتهاد"دا ده‌گونجێ‌و ئێمه هه‌موان به هاوبه‌شی دیواربه دیواری خۆمان ده‌زانین. به‌ڵام به گشتی له گه‌ل توند‌و تیژی‌و دوگماتیزمی فیكری دا نین. یانی له باری ره‌وشه‌وه له‌گه‌ل خوێندنه‌وه‌ی توند‌و تیژ له ده‌قه پیرۆزه‌كانی قۆرئان‌و سووننه‌ت دا نین‌و ره‌تی ده‌كه‌ینه‌وه.
راتان له سه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چیه؟
حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌سكه‌وتی ده‌یان ساله‌ی خه‌باتی ره‌وای گه‌لی كورده‌و ئێمه به گشتی به پۆزه‌تیڤی داده‌نێین. گه‌رچی به‌داخه‌وه هێندێك گله‌یی‌و ره‌خنه‌ی له‌سه‌ره. هیوادارین رێبه‌رانی كورد به وردبینی‌و لێزانی خۆیان چاره‌سه‌ری باروودۆخه‌كه بكه‌ن.
پێتان وایه دین ده‌بێ چ جێگایه‌كی له دارشتنی تازه‌ترین یاسای ره‌سمی كوردستانی عێراق دا هه‌بێ كه ماوه‌یه‌كه له پارلمانی كوردستان دا قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێ؟
سه‌باره‌ت به ئائینی پیرۆزی ئیسلامیش، ئاشكرایه كه گه‌لی كورد پێوه‌ندییه‌كی مێژوویی‌و حاشاهه‌لنه‌گری له گه‌ل ئه‌و ئائینه پیرۆزه‌دا هه‌یه‌و له مێژووی خۆی دا ده‌ستوورات‌و یاساكانی ئیسلام پێوانه‌ی هه‌لسووكه‌وتی خه‌ڵك بووه. ئێستاكه‌ش جێگای خۆیه‌تی وه‌ك وه‌ك ئائینی زۆرینه‌ی گه‌لی كورد له یاسای فه‌رمی حكوومه‌تی هه‌رێم جێگای تایبه‌تی خۆی هه‌بێ. دیاره ئیسلام به گشتی وه‌ك دیارده‌یه‌كی پیرۆز له لایه‌كه‌وه وه‌ك بنه‌مای ره‌وشتی كۆمه‌لایه‌تی پێویستی به‌وه هه‌یه رۆڵی خۆی له كۆمه‌ڵگادا ببینێت. بێ ئه‌وه‌ی پێویست بێ راسته‌وخۆ ده‌سه‌لاتی به ده‌سته‌وه بێ. به‌لام ئاساییه حیزبه ئیسلامییه‌كان له هه‌ڵبژاردن دا به‌شداری بكه‌ن‌وده‌نگ وه‌رگرن‌و ده‌سه‌لاتداری بكه‌ن به ره‌وشی دێموكراتیك.
رای ئێوه له سه‌ر بوونی ئه‌مریكا له عێراق دا چیه؟ ئێوه ئه‌مریكا به هێزێكی رزگاركه‌ر ده‌زانن یا داگیركه‌ر؟
گه‌رچی هاتنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا رووخانی رێژیمی دیكتاتۆری به‌عس‌و رزگاری گه‌لانی عێراق‌و به تایبه‌ت گه‌لی كوردی به‌دواوه بوو، به‌ڵام وه‌ك بۆ هه‌موو لایه‌ك ئاشكرایه سیاسه‌تی نێوده‌وله‌تی ئه‌مریكا سیاسه‌تێكی "دوگانه"یه‌و نمونه‌ی به‌رچاوی پشتگیری له پێشێل كردنی مافی مرۆڤ له لایه‌ن ئه‌مریكا له فه‌له‌ستین به‌دی ده‌كرێت. نموونه‌ی دیكه هه‌ڵسووكه‌وتی ئه‌و ده‌وله‌ته‌یه له گه‌ل كورده‌كانی توركیه. ره‌خنه‌ی جیدی له‌و باره‌یه‌وه دێته سه‌رسیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكا‌و ئه‌وه‌ش ته‌نیا بزووتنه‌وه ئیسلامییه‌كان نین كه ره‌خنه‌ی لێ ده‌گرن، به‌ڵكوو له نێوخۆی ئه‌و ولاته‌و باقی ولاتانی رۆژاوایی ره‌خنه‌گری جیددی هه‌یه. له‌وانیش"نوام چامسكی" نووسه‌ری به‌ناوبانگی ئه‌و ولاته‌یه. دیاره ئه‌وه باسی زۆرتر هه‌ڵ ده‌گرێ.
ئێوه كاتی خوی له راگه‌یه‌ندراوێك داواتان كردبوو كه به‌نده‌كانی 3و15وفه‌سلی 3ی یاسای ئێران به پێی به‌نده‌كانی بیست دوو‌و بیست‌و سێی جارنامه‌ی مافی مرۆڤی ئیسلامی له قاهیره وه‌ك خوی پیاده بكرێ . پرسیار ئه‌وه‌یه كه ئێوه كێشه‌كه له قانوونی ئه‌ساسی دا ده‌بینن‌و پێتانوایه له پیاده نه‌كردنی یاسادایه كه حیساب بۆ ئه‌هلی سوونه‌ت ناكرێ یا نا پێتان وایه كێشه‌كه له خودی حاكمییه‌ت دایه؟ كورتی كه‌مه‌وه ئێوه لایه‌نگری رووخانی كۆماری ئیسلامین؟
یاسای بنه‌ڕه‌تی كۆماری ئیسلامی له نێوه‌رۆك دا جگه له چه‌ند خاڵ نه‌بێ، وه‌ك یاساكانی وڵاتانی دیكه‌ی جیهان به پێشكه‌وتوو ده‌نوێنێت. گرفتی به‌رچاو له وڵاتی ئێران‌دا ئه‌وه‌یه كه له بواری مێژوویی هه‌میشه ده‌سه‌ڵات رووی كردۆته ئیستیبداد جا چ له باری فیكری، چ به كرده‌وه. ئه‌و دیارده‌یه له ناو كۆمه‌ڵگای ئێرانی‌دا هه‌ر به‌رچاوه و له‌سه‌ر ئه‌و دوو بنه‌ما نارێكه په‌یوه‌ندی ده‌وڵه‌ت و میلله‌ت سازدراوه. شۆڕشی مه‌شڕوته هه‌ر بۆ دابینكردنی ئه‌و خاسته سه‌ری هه‌ڵدا كه یاسا سه‌قامگیر بكرێ و ده‌سه‌ڵات و كۆمه‌ڵگا به یاسا ببه‌سترێته‌وه. ده‌سه‌ڵاتی بێ سنوور ده‌گه‌ڵ سه‌قامگیربوون و سه‌روه‌ری یاسا یه‌ك ناگرن، ئه‌وه گرفتی مێژوویی ئێرانه. بۆیه ئێمه پێمان وایه كه ده‌كرێ به ئاڵوگۆڕێكی چه‌ند به‌ندی یاسای بنه‌ڕه‌تی هه‌ر به‌و یاسایه مافی هه‌موان دابین بكرێ. وه‌ك وێنه دوا برگه‌ی به‌ندی 12 و هه‌روه‌ها 19ی یاسا دان به مافی هه‌موو ئایین و ئایینزاكان داده‌نێ. یان جه‌ختی ته‌واو هه‌یه بۆ به‌رامبه‌ری هاووڵاتیه‌كان بێ جیاوازی زمان و مه‌زهه‌ب و ... . به‌ڵام دیاره له به‌ڕێوه‌بردنی یاسادایه كه ئه‌گه‌ر خودی یاسا سه‌قامگیر نه‌بووبێ، رای تاكه‌كه‌سی و خواستی دڵی ئه‌م و ئه‌و دێته ئارا و به‌و جۆره زۆر كه‌س و لایه‌ن و كۆمه‌ڵ له ماف بێ به‌ش ده‌بن یان زۆرتر له مافی دیاری‌كراویان پێ ده‌درێت. ئێمه پێمان وایه به لابردنی كۆماری ئیسلامی و جێگیركردنی ته‌نانه‌ت «جمهوری»یه‌كی له‌و جۆره‌ی «جمهوری‌خوازه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات» باسی لێ ده‌كه‌ن، ئه‌و كێشه مێژووییه چاره‌ی بۆ ناكرێت و به‌رده‌وام ده‌بێ، هێشتا هیچ نه‌بووه، باسی لادانی كه‌سان و ته‌یارگه‌لێك ده‌كه‌ن. دیاره ئه‌وانه‌ش روانینی ئه‌منیه‌تیان هه‌یه بۆ ئێران و دوور نیه ده‌س بكه‌ن به سه‌ركوت‌كردنی كورد و سوننی و ئه‌وانی دی.
سپاس‌و دوا وته بۆ ئێوه داده‌نێم
پێم خۆش بوو هه‌ر لێره‌وه وڵامی هێندێك ره‌خنه بده‌مه‌وه. وا ده‌گوترێ كه ئێمه له ناوخۆدا وه‌ك رێكخراوه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی، پێشمان به سه‌رهه‌ڵدانی ره‌وتێكی رۆشنبیری و ره‌خنه‌گر گرتووه و به زاڵكردنی ده‌سه‌ڵاتی حیزبی به گومانی ره‌خنه‌گران بووینه‌ته هۆی دابڕان و جیابوونه‌وه‌ی ریزه‌كانی ئه‌ندامان و لایه‌نگران. لێره ئه‌و راستیه ده‌خه‌مه به‌ر چاو كه چاوه‌روانی سه‌رهه‌ڵدانی ره‌وتێكی رۆشنبیری ره‌خنه‌گر له ناو رێكخراوه‌یه‌كی حیزبی چاوه‌روانێكی نازانستی‌یه. له راستی‌دا خاوه‌ن رایانی سیاسی ئه‌وه به دوو شتی نه‌گونجاو ده‌زانن، ته‌نانه‌ت له لێكدانه‌وه‌ی زانستی حیزبه سوسیالیسته‌كان زۆرێك له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن كه یاسای ئۆلیگارشی زۆر به زه‌بر و زه‌نگ به‌سه‌ر حیزبه‌كان‌دا زاڵه.
ره‌نگه زۆر كه‌س یا لایه‌ن ئه‌و واقێعكه حاشا لێ بكه‌ن‌و پێیانوابێت كه‌له ناو حیزبه‌كه‌یان دێموكراسی له‌سه‌رێ بۆ خوارێ یان له خوارێ بۆ سه‌رێ ده‌سه‌لاتی هه‌یه‌و بێ گرفتن. به‌ڵام ئه‌من ده‌لێم كه وانیه كاری حیزبی ده‌خوازێ رێك‌وپێكی ریزه‌كان بپارێزرێ. هاوكات حیزبێكی زۆر واقێعگه‌را‌و راسته‌قینه ده‌توانێ هه‌ول بدا بۆ درێژه‌دانی كاری رێكخراوه‌ی خۆی له ده‌ره‌وه‌ی ریزه‌كان، كۆرێكی رۆشنبیری ره‌خنه‌گر پێك بێنێت. كێشه‌ی ناوخۆی حیزبه‌كوردی‌و غه‌یره‌كوردییه‌كان، ئیسلامی یا سوسیالیسته‌كان‌و ته‌نانه‌ت به هێندێك گرفتی كه‌متره‌وه لیبراله‌كان نیشان ده‌دا كه گرفتی رۆشنبیر‌و ده‌سه‌لاتی حیزبی بۆ هه‌مووان به‌رده‌وامه‌و جیابوونه‌وه یا لادان‌و ته‌نانه‌ت دانیشتن‌و له كار وه‌ستانی ئه‌ندامان له‌و ململانێیه زۆر به‌سرووشتی ده‌زانم. ئێمه‌ش خۆمان له‌وچوارچێوه‌دا ده‌بینین. هه‌م گرفتمان زۆرتره‌و هه‌م ده‌ره‌تانی كاری راسته‌وخۆ‌و ئاساییمان نه‌بووه. هه‌ولیشمان داوه رێگه بده‌ین به رخنه‌گرانمان. حاشای لێ ناكه‌ین كه بووه ئه‌نداممان دوور كه‌وتوته‌وه‌و ره‌نگه زۆرناره‌زاییشی ببێ، به‌ڵام هه‌ر له ناوخۆمان دا ره‌خنه‌گر‌و روشنبیرمان هه‌یه‌و توانیویانه رۆلی باش ببینین. چونكه پێوه‌ندییه‌كانی ناوخۆمان له سه‌ربنه‌مای ئه‌خلاق‌و ره‌وشت دامه‌زراوه. ره‌خنه‌كان باری ئالۆز‌وبێ ئه‌ده‌بی به خۆیان ناگرن. وه‌ك له ناو هێندێك حیزبی دیكه‌دا ده‌بینرێن.
له كۆتایی دا زۆر سپاسی به‌رێزتان ده‌كه‌م‌و كاری جه‌نابتان له‌و بواره‌دا زۆربه‌رز ده‌نرخێنم. داوای سه‌ركه‌وتن ده‌كه‌م بۆ خۆتان‌و خوێنه‌رانی به‌ریزتان. داهاتوویه‌كی روون ده‌خوازم بۆ هه‌موو گه‌لانی ئێران‌و بۆمرۆڤایه‌تی به‌گشتی.