استرس شغلی (
)
بهداشت خواب (
)
ڕێنێسانس نیوز – ورمێ
به پێی هه‌واڵی ماڵپه‌ره ره‌سمییه‌کانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆ و هه‌روه‌ها فه‌رمانداری شاری ورمێ ، که‌سی یه‌که‌می هه‌ڵبژێردراو بۆ ئه‌نجومه‌نی شاری ورمێ ژنێکی کورده به ناوی" خه‌دیجه مه‌نسووری " . به پێی هه‌مان سه‌رچاوه ژنێکی تری کورد به ناوی " شۆهره شه‌هرزاد " له پله‌ی چواره‌م دایه و هه‌روه‌ها پیاوێکیش به ناوی " عابد فه‌تاحی " که ئه‌ویش هه‌ر کورده له پله‌ی شه‌شه‌م دایه و به‌م جۆره له کۆی 9 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شاری ورمێ ، 3 که‌سیان کوردن و ئه‌مه‌ش وه‌کوو سه‌رکه‌وتنێکی مه‌زن دێت بۆ کورده‌کانی ئه‌و شاره چوونکه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شار به درێژایی ساڵانی ڕابردوو هه‌میشه له به‌ر ده‌ستی ئازه‌رییه‌کان دابووه .
به پێی دوا زانیارییه‌کان خاتوو خه‌دیجه خه‌ڵکی ناوچه‌ی ته‌رگه‌وه‌ڕی سه‌ر به شاری ورمێ یه و ماسته‌ری یاسایه و پێشتر له وه‌زاره‌تی داد ی ئێران دا کاری کردووه .
بسم الله الرحمن الرحیم


عه‌بدولڕه‌حمانی پیرانی ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی ئێران:
" ئاماده‌ین هاوکاری له گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه کوردییه‌کان بکه‌ین بۆ چه‌سپاندنی مافه‌کانی کورد"
دیدار:خالید محه‌مه‌دزاده
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی نیشتمان
جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی ئێران رێكخراوێكی ئیسلامی تایبه‌ت به سوونییه‌كانی ئێرانه و له كوردستانه‌وه سه‌ری ھه‌ڵداوه، به‌ڵام ھه‌ڵسوورانیان ھه‌موو ناوچه سووننه مه‌زھه‌به‌كانی ئێران ده‌گڕێته‌وه له ڕووی فیكریه‌وه خۆیان به به‌شێك له ئیخوان ئه‌لموسلمین ده‌زانن.
ھه‌ر چه‌نده ئه‌و حیزبه تا ئێستا ئیزنی ھه‌ڵسوورانی تابلۆداریان له ئێران دا پێنه‌دراوه، به‌ڵام ئازادانه خه‌ریكی كاروباری خۆیانن و به‌م دوایانه‌ش دووھه‌مین كونگره‌ی خۆیان له تاران به‌ریوه برد. بۆ ئاشنایه‌تی زیاتر له گه‌ڵ ئه‌م حیزبه چه‌ند پرسیارێكمان ڕووبه‌ڕووی عه‌بدولره‌حمان پیرانی ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی ئێران كرده‌وه که سه‌رنجتان بۆ خوێندنه‌وه‌ی راده‌كێشم:
چه‌ند ساڵه به‌رپرسیاره‌تی" جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی ئێران"تان له ئه‌ستۆیه ؟